سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاردا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه هیوادارن هه‌مواركردنی بودجه كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/4، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شانده‌كه كورته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی گفتوگۆ و دیداره‌كانیان له به‌غدا تایبه‌ت به هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ و دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی ئه‌ندامانی شانده‌كه و هه‌موو تیمه ته‌كنیكییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه "زۆر پیشه‌ییانه و دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ كردووه".
مه‌سرور بارزانی هیواشی خواست "ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ".
PM:03:49:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت