ئاریان تاوگۆزی: یاداشتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووم گه‌یانده سودانی
وێستگه‌نیوز-
ئاریان تاوگۆزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه یاداشتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئاریان تاوگۆزی ده‌ڵێت:" وه‌ك نوێنه‌ری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ یاداشتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووم گه‌یانده محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق".
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره بڵاویكردووه‌ته‌وه، یاداشته‌كه به زمانی عه‌ره‌بی راده‌ستی سودانی كراوه و تیایدا چوار داواكاری خراوه‌ته‌ڕوو كه بریتین له "رێزگرتن له كه‌رامه‌تی تاك له كوردستان و سه‌روه‌ری یاسا، ته‌وتین كردنی موچه له بانكه فیدراڵییه‌كان، فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ هاوڵاتیان له‌ڕێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه و گێڕانه‌وه‌ی مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
PM:03:39:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت