كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی كۆتایی هات و ره‌شنووسێك ئاماده كرا
وێستگه‌نیوز-
پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ته‌كنیكیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆتایی هات و رشنووسێك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م ئاماده‌كرا و ده‌خرێته‌به‌ر ده‌ست لیژنه‌ی باڵای هه‌ردوولا بۆ په‌سه‌ندكردنی.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌می شاندی ته‌كنیكیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆتایی هات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌شنووسێكی نۆ ته‌وه‌ری ئاماده كراوه، كه 15 خاڵ له خۆ ده‌گرێت و ده‌خرێته به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵای دانووستانی پارتی و یه‌كێتی بۆ بڕیاردان لێی و په‌سه‌ندكردنی.
گرنگترینی ته‌وه‌ره‌كان لایه‌نی سیاسی، په‌رله‌مان، دارایی ، په‌یوه‌ندییه‌كان، په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا، پێشمه‌رگه ، وزه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌گرێته‌وه، كه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ كارنامه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خۆ ده‌گرێت.
له‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هه‌ر خاڵێكی ناكۆك مابێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه‌ی باڵای دانووستانكاری پارتی و یه‌كێتی به‌جێ ده‌هێڵرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی هاوبه‌شی دانوستانكاری‌پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه:
ئه‌مڕۆ 4ی شوباتی 2025 له هه‌ولێر، لیژنه‌ی هاوبه‌شی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستی كاری هاوبه‌ش له قۆناغی داهاتووی حوكمڕانیدا، به شێوه‌یه‌ك كه له ئاستی قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی باڵای دانوستانكاری هه‌ردوولا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی.
به‌ر له ده‌ست پێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی وه‌فدی ته‌كنیكی یه‌كێتی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه "وه‌ك لیژنه‌ی داڕێژه‌ری ستراتیژی به‌ڕێوه‌بردن، به‌شی زۆری ئه‌ركه‌كانی خۆمان ته‌واو كردووه".
وتیشی: "خاڵه‌كانی له‌سه‌ری رێككه‌وتوین زۆر زیاتره له‌وه‌ی هێشتا له‌سه‌ری رێكه‌نه‌كه‌وتووین، به‌ڵام جیاوازی بیروبۆچوونمان و روئیامان هه‌یه".
راشیگه‌یاند كه ئومێد ده‌كات ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌وتوون، لیژنه‌ی باڵای دانوستان بتوانێت له‌سه‌ری رێكبكه‌وێت.
PM:03:05:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت