وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: له‌نزیكترین كاتدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت
وێسستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه مووچه‌ی مانگی یه‌ك گه‌یشت و له‌نزیكترین كاتدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ڕۆژی سێ شه‌ممه ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥، بڕی ( ٩٥٨،٠١٢،٣٣٢،٧٥٩ ) دینار وه‌ك شایسته‌ی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می ساڵی ٢٠٢٥ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنی ته‌مویله‌كه‌ن و له‌نزیكترین كاتدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت".
PM:12:13:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت