كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به باران و به‌فربارین راگه‌یاند
         
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له ئێوارەی سبەینێوە كاریگه‌ری شەپۆلێکی باران بارین بۆ سەرناوچەکەمان دەست پێدەکات و  لە ناوچە سنوورییەکان لە درەنگانی شەو بەفر دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی شوباتی 2025 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت به گشتی".
	
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه وه‌ك له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با  5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با گۆڕاو و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 5- 2- 2025 له‌كاته‌كانی به‌یانی تا دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌وه‌ر ده‌بێت، له‌دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمان ده‌گۆڕێ بۆ نیمچه‌هه‌ور و له ئێواره بۆ هه‌ور و له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی باران بارین بۆ سه‌رناوچه‌كه‌مان ده‌ست پێده‌كات .كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه له‌سه‌ر به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كان و هه‌ندێ ناوچه‌ی جیاجیا به نمه باران و ناوچه سنوورییه‌كان له دره‌نگانی شه‌و به‌فر بارین ده‌بێت ".
روونیشیكرده‌وه كه " له‌دوای نیوه‌رۆ پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه له ئێواره و شه‌ودا نزم ده‌بێته‌وه به (2-4) پله‌ی سیلیزی. خێرایی با  10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
	
هه‌ولێر : 19پله‌ی سیلیزی
	
سلێمانی : 17پله‌ی سیلیزی
	
دهۆك : 18 پله‌ی سیلیزی
	
كه‌ركوك : 21 پله‌ی سیلیزی
	
زاخۆ : 20 پله‌ی سیلیزی
	
هه‌ڵه‌بجه : 18 پله‌ی سیلیزی
	
حاجی ئۆمه‌ران: 7 پله‌ی سیلیزی
	
سۆران: 16 پله‌ی سیلیزی
	
گه‌رمیان : 21 پله‌ی سیلیزی
        
        
AM:11:51:04/02/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2148
 جار خوێنراوه‌ته‌وه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت