محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود: له‌ ئێستادا پێگه‌ی‌ كورد له‌ عێراقدا زۆر لاوازه‌


وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌قه‌ته‌ و هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ ئێستا خه‌ڵك مانده‌گرێت و دێته‌ سه‌رجاده‌ و داوای‌ مافی‌ خۆی‌ ده‌كات".


محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌ هه‌رێم ده‌گوزه‌رێت، به‌رپرسه‌كان خۆیان له‌ خه‌ڵك ده‌شارنه‌وه‌".

وتیشی‌: "هیوادارم یه‌كێتی‌ و پارتی‌ زوو رێبكه‌ون و په‌رله‌مانی‌ هه‌رێم ده‌ستبه‌كار بێت و حكومه‌ت دابمه‌زرێت و هه‌مووی‌ رێكبخرێته‌وه‌".

ده‌شپرسێت زیاتر لە (125) هەزار مامۆستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هەیە بۆ هەر (12) مامۆستا مان دەگرێت بۆ (25) هەزار مامۆستا مانناگرێت؟".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو له‌ ئێستادا پێگه‌ی‌ كورد له‌ عێراقدا زۆر لاوازه‌. له‌ ئێستادا وه‌زعی‌ عێراق زۆر خراپه‌ و دوای‌ رووخاندنی‌ سوریا لایه‌كی‌ لێبێته‌وه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ وه‌زعی‌ كورد خراپتربێت بۆیه‌ پێویستی‌ به‌ عێراقه‌.

سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموكراتی‌ كوردستان پێیوایه‌ كه‌ به‌پێی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌موو نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌وه‌ ده‌ست حكومه‌تی‌ عێراق، راشیگه‌یاند كه‌ نەوتی هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە باشترە لەوەی رادەستی عێراقی بكەیت".


AM:12:02:04/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 2024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو