مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو وه‌ڵامی داواکارییەکەی نێچیرڤان بارزانی ده‌ده‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی سلێمانی وه‌ڵامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان دایه‌وه و رایگه‌یاند كه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران مانگرتن ناشكێنین و به‌رده‌وام ده‌بن تا وه‌ڵامێكی جددیتر وه‌رده‌گرن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو كرد و وتی: "په‌یام و داواكارییه‌كه‌تان گه‌یشت، ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن".
ئه‌مشه‌و عوسمان گوڵپی، وته‌بێژی مانگرتووانی سلێمانی له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "سبه‌ینێ ئاسایی ده‌بێت و داوای پشتیوانی له خه‌ڵك ده‌كه‌ین و ده‌بێت مانگرتووان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن".
عوسمان گوڵپی وتی: "ئه‌و بڕیاره‌ی تا ئێستا هه‌یه به‌رده‌وامییه له‌سه‌ر مانگرتن و مانه‌وه‌یه تا وه‌ڵامێكی جددیتر وه‌رده‌گرن".
وتیشی: "سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی سه‌رۆكی هه‌رێم: رێز له هه‌موو ئه‌و په‌یامانه ده‌گرین كه رێز له ده‌نگی ناڕازی خه‌ڵك ده‌گرن و پێویسته به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگی ناڕازی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆیان بدوێن تا خه‌ڵك به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "وه‌ڵامی توند به وه‌ڵامی توند وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه و رێز له هه‌ر په‌یامێك ده‌گرین كه رێز له ده‌نگی ناڕازی ده‌گرێت".
عوسمان گوڵپی دووپاتیكرده‌وه كه "تاوه‌كو ئێستا مانگرتووان سوورن له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌یان و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بڕیاری مانگرتن رووی نه‌داوه".
وته‌بێژی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو راشیگه‌یاند كه "پێمانوایه كه په‌یامه‌كه‌مان زۆر باش گه‌یشتووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌كه‌ین بۆ قۆناغی داهاتوو تا مانگرتووه‌كان بڕیار له هه‌ڵوێستیان بده‌ن".
PM:10:25:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 11184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت