بكوژی مامۆستا ژنه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم تاوانباری كوشتنی مامۆستا ژنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌مچه‌ماڵی ده‌ستگیركرد و رایگه‌یاند كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و پێشتر له‌سه‌ر بیری توندڕه‌وی حوكم دراوه.
ده‌زگای ئاسایش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌میانه‌ی به‌دواداچوون و گه‌ڕان به‌دوای تاوانباری سه‌ره‌كی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژی مامۆستا(ل.ا.ح.) سه‌رجه‌م ڕێكاره پێویسته‌كان گیرانه‌به‌ر و توانرا له‌له‌لایه‌ن ب.ئاسایشی بازگه‌كان تاوانبار (ه.ح.س) ده‌ستگیر بكرێت و ڕووبه‌ڕوی یاسای بكاته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه "له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ تاوانباردا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و لێكۆلینه‌وه به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به هۆكاری ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تاوانبار پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و ماوه‌ی پێنج ساڵ حوكم دراوه به‌مادده‌ی تیرۆر له‌سه‌ر بیری توندڕه‌وی و چونه ناو گروپی تیرۆریستی داعش و كاركردن له‌گه‌ڵیاندا".
پێشتریش بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و مامۆستایه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه كچه‌كه‌یان له‌دایكبووی ساڵی 1992ه و خێزانداره و خاوه‌نی 2 منداڵه و مامۆستای به‌شی زمانی عه‌ره‌بی بوو له‌زانكۆی چه‌رموو.
جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه "هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك ئافره‌تێكی له‌خواترس ومته‌دین و سه‌نگین و خانه‌دان بوو و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ربوو".
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه "له‌لایه‌ن خاڵێكیه‌وه به‌ناوی (هه‌مزه حه‌مید) به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه شه‌هید كراوه. بكۆژ ئالووده‌بوی ماده‌ی هۆشبه‌رو تیرۆرستی داعشه و پیشتریش له‌ساڵی 2016چوو بۆ ناو داعش و له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ماوه‌یه‌ك سزادرا، به‌ڵام چۆن ئازاد كراوه كه خۆی وتویه‌تی داعشم".
PM:10:03:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت