ناسنامه‌ی دوو له شه‌هیدانی بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی حاجیاوا ئاشكرا كرا
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
كۆمیته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاند كه له بۆردوومانه‌كه‌ی كۆتایی مانگی رابردوود له ده‌روازه‌ی حاجیاوا دلاوه‌ر عه‌ره‌بۆ ئه‌ندامی په‌یه‌ده و هێڤا عه‌ره‌بۆ ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆنگره‌ی ستار شه‌هید بوون.
كۆمیته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند كه له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی توركیادا، ئه‌ندامێكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) به‌ناوی هۆگر دربه‌سی (دلاوه‌ر عه‌ره‌بۆ) و ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆنگره‌ی ستار سالیحه ڤیان (هێڤا عه‌ره‌بۆ)، شه‌هید بوون..
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه دلاوه‌ر عه‌بدولقادر عه‌ره‌بۆ خه‌ڵكی شاری دربه‌سی ڕۆژئاوای كوردستانه و له ساڵی 1990 له‌دایم بووه، هه‌روه‌ها هێڤا عه‌ره‌بۆش خه‌ڵكی هه‌مان شاره و له ساڵی 1981 له گوندی ده‌لیك له‌دایك بووه.
ئێواره‌ی 27ی كانوونی دووه‌می رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی دوو سایدی گوندی گردجان له سنووری ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی به‌ئامانج گرت.
ئۆتۆمبێله‌كه له شاری سلێمانی-یه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و درۆنێك كه به‌نزمی سوڕاوه‌ته‌وه، بۆردوومانی كردووه و ده‌ستبه‌جێ ئاگری گرتووه.
"له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌دا دوو ژن و پیاوێك و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌جۆرێك سوتاون كه ئه‌سته‌مه بناسرێنه‌وه".
هاوكات هاووڵاتییه‌ك كه ماتۆڕسواربووه به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه برینداربووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و باری ته‌ندروستی باشه.
PM:08:39:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت