مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پشتیوانی بۆ داخوازییه ره‌واكانی مامۆستایان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پشتیوانێكی راستوڕه‌وانی هه‌موو داخوازییه‌كی ره‌وای مامۆستایان چین و توێژه‌كانی كوردستانن، ده‌شڵێت: "دیارده‌ی دواكه‌وتن و دواخستنی مووچه هیچ بیانوویه‌ك هه‌ڵناگرێت".
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانێكی راستوڕه‌وانی هه‌موو داخوازییه‌كی ره‌وای مامۆستایان و هه‌موو چین و توێژێكی كوردستانه، كه داكۆكی له موچه و گوزه‌رانی شه‌رافه‌تمه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆك بافل جه‌لال تاڵه‌بانی كۆتایی به سه‌فه‌ره‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا هێنا بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی ئه‌م ئیستحقاقه‌ی هاوڵاتیان بكات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان پێمان وایه مانگرتن و چالاكی جۆراوجۆری مه‌ده‌نی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له پارێزگای سلێمانی، له پێناو موچه و قوتی منداڵه‌كانیان و دڵنیایی وه‌رگرتن له‌و باره‌یه‌وه ویستێكی مه‌ده‌نی دادپه‌روه‌رانه‌یه، چونكه دیارده‌ی دواكه‌وتن و دواخستنی مووچه هیچ بیانوویه‌ك هه‌ڵناگرێت، به‌تایبه‌تی كه بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له سه‌ر ئیستحقاقی مووچه روون و ئاشكران و پێویسته ئه‌م ئیلتیزامه هاوبه‌شه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی دوور له ده‌ست شكاندنه‌وه‌ی سیاسیی جێبه‌جێبكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "یه‌كێتیی وێڕای داكۆكی له‌م داخوازییه مه‌ده‌نیانه و پشتیوانی و شانازیی به‌م فه‌زا ئازادییه شایانه‌ی له ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌یه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه خه‌باتی مه‌ده‌نی و داخوازی مامۆستایان داخوازییه‌كی سه‌رتاسه‌ری كوردستانی و عێراقییه و پێویسته چاره‌سه‌رییه‌كه‌شی سه‌رتاسه‌ری بێت و ده‌ربه‌ستییه‌كی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراقی به دواوه بێت، هه‌رگیز ره‌وا نییه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له دڵه‌ڕاوكێی هاتن و نه‌هاتنی ئیستحقاقێكی هاووڵاتێتی ئاساییه‌دا به بارمته وه‌ربگیرێن".
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "پێویسته ئه‌م كێشه له خوتوخۆڕایی درێژبۆوه به یه‌كجاری و له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت".
PM:07:48:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت