نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی ده‌رباره‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو كرد و ده‌ڵًێت: "په‌یام و داواكارییه‌كه‌تان گه‌یشت، ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن".
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه كه "له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانی بۆ داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه، مانیان له خواردن گرتووه. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ڕه‌وایه و هه‌موومان پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنی هه‌ردوولا و به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان، هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی په‌سه‌ند كرا و ئومێدی چاره‌سه‌ری یه‌كجاریی پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
ده‌شڵێت: "په‌یام و داواكاریی مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن".
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاندووه كه "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق".
PM:05:24:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 11636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت