سامانە سروشتییەکان: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی دۆسیەی نەوت


وێستگەنیوز_

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق هەنگاوێکی ئەرێنییە.

ئەمرۆ دووشەممە، 3ـی 2ـی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق، هەروەها دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی دۆسیەی نەوت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت، لە چارەکردنی سەرجەم کێشەکان، هەروەها وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كار بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و تێپەڕاندنی تەواوی کێشەکان و ئامادەکردنی ڕێكارە تەكنیكییەكانی بكات."


PM:03:23:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو