کۆمپانیای دانە گاز: لە هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەدا هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشتووە


وێستگەنیوز_ 

ئەمرۆ دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، کۆمپانیای دانە گاز رایگەیاند، "ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 2ـی 2ـی 2025، کێلگەی کۆرمۆر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کرایە سەر، بەڵام هیچ کەسێک زیانی پێ نەگەیشتووە و کاریگەریی لەسەر کێڵگەکەش نەبووە."

لە ڕاگەیەندراوەکەی دانە گاز'ـدا هاتووە، "کارەکانی بەرهەمهێنانی غاز بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییە گشتگیرانەی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی هەموو کرێکاران، هەروەها کۆمپانیاکە لە نزیکەوە هەماهەنگیی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکات، کە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن، بۆ دڵنیابوون لەوەی کارەکان بە شێوەیەکی سەلامەت بەردەوام بن."

ئەوەش هاتووە، دانە گاز، پیرڵ پترۆلیۆم و سەرجەم هاوبەشەکانی پابەندبوونی خۆیان بە دەستەبەرکردنی کارپێکردنی دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی بپارێزێت، دووپات دەکەنەوە.

دوێنێ یەکشەممە، کاتژمێر 07:05 خولەکی ئێوارە، بە درۆن هێرش كرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە گاز بگەیەنرێت.


PM:02:53:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو