نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری کرا


وێستگەنیوز_

نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی یەک دیاریکرا و لە سلێمانی کاتی پێدانی کارەبا دەگۆڕێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک، لە هەولێر نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لەنێوان 16 هەزار و 500 بۆ 20 هەزار دیناردایە و بەپێی پێدانی کارەبای موەلیدە لە گەڕەکەکاندا نرخەکەی دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانیش رایگەیاندووە، لە سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 15 بۆ 16 هەزار دیناردایە، لەو گەڕەکانەشی کاتی کارکردنیان زیاترە، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 18 بۆ 19 هەزار دیناردایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی شوباتدا کاتی کارپێکردنی موەلیدەکان دەگۆڕێت و رۆژانە لە سەعات 12ی نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو کاردەکەن، بەیانیانیش لە سەعات 6 و 30 خولەک بۆ 8 کاردەکەن.

هاوکات لە شاری دهۆک، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە 20 هەزار دیناری بۆ دیاریکراوە.


PM:01:47:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت