کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە، پلەی گەرمی دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمیش روو لە نزمبوونەوە دەكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوشێوەی ئەمڕۆ، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبن:

هەولێر 16 پلە
سلێمانی 12
دهۆک 13
کەرکوک 17
زاخۆ 13
هەڵەبجە 14
حاجی ئۆمەران 2
سۆران 12
گەرمیان 17 پلە


PM:12:46:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت