رۆژی سێشەممە ئەحمەد شەرع سەردانی تورکیا دەکات
وێستگەنیوز_
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سووریا، رۆژی سێشەممە 4ـی 2ـی 2025، سەردانی تورکیا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی 2ـی 2025، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا سەردانی ئەحمەد شەرع'ـی بۆ وڵاتەکەی راگەیاند.
ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا و لابردنی سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی.
PM:12:35:03/02/2025
ئهم بابهته 680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت