حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان: عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، عومرەکارێکی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی 2ـی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتی محەممەد عەبدولغەفو ياسين، دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعوودیەی کردبوو، لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عومرەکارەکە تەمەنی سەرووی 60 ساڵە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، لەکاتی نوێژی بەیانی، تەندروستیی تێكچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و هەر لەویش کۆچی دوایی كردووە.

ئاشکراشی کردووە، "دوای وەرگرتنی رەزامەندیی خانەوادەکەی، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی (بقیع) لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت".


PM:12:24:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت