بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی هیچ لێدوانێکی دژی دووبارە دانانەوەی سوودانی وەک سەرۆک وەزیران نەداوە


وێستگەنیوز_

بارەگای بارزانی دەڵێت: "سەرۆک بارزانی، لە هیچ لێدوانێکیدا دژایەتیی خۆی بۆ دانانەوەی سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕانەگەیاندووە." 

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی 2ـی 2025، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "لە چەند پێگەیەکی میدیایی و سۆشیاڵ میدیا، لێدوانێک بەناوی جەنابی سەرۆک بارزانی بڵاو بووەتەوە، گوایە سەرۆک بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی  بەڕێز محەممەد شیاع سوودانییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق."

دەڵێت: "لێرەوە ڕایدەگەیەنین، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستی، ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئیجابیەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ هاتووەتە ئارا."


AM:11:56:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت