پۆلیسی سلێمانی: بکوژی کچەکەی دوێنێ شەو خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد


وێستگەنیوز_

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بکوژی کچەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی خۆی رادەستکرد و لە ئێستادا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دەست بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە.

شەوی رابردوو لە گەڕەکی کانی کوردەی سلێمانی تەرمی کچێکی تەمەن 30 ساڵ بە کوژاوی دۆزرایەوە کە ئاسەواری چەند فیشەکێک بە جەستەیەوە دیاربوو، ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی2ـی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ سەر رووداوەکە و دەستپێکردنی لێکۆلێنەوە ئەمڕۆ بکوژەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

هاوکات پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بکوژەکە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و دەست بەسەر ئەو چەکەشدا گیرا کە تاوانەکەی پێ ئەنجام درابوو.

کەسوکاری کوژراوەکەش باسیان لەوەکردووە، کچەکەیان هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هیچ کەسێک نەبووە و تازە دەستگیراندار بووە، هیچ کێشەیەکیشی لەگەڵ دەستگیرانەکەی نەبووە.
May be an image of 1 personNo photo description available.


AM:11:16:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت