نێچیرڤان بارزانی: پێشوازى له ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى ده‌كه‌ين
وێستگەنیوز_
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "پێشوازی لە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق دەکەین بەهۆی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه."
ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی 2ـی 2025، لەپەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، "پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى ده‌كه‌ين و، ده‌ستخۆشى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ين، كه له ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنيدا، به‌شدار بوون."
هاوکات، سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراق، محه‌ممه‌د شياع سوودانى دەکات كه "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گيانێكى نيشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به بودجه و مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌كه‌ين."
بە وتەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارين ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه و به زووترين كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى يه‌كجاريى پرسى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به ديالۆگ و لێكگه‌يشتن به‌رده‌وام ده‌بين."
AM:10:57:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت