تۆڕی هاوپەیمانی 19: لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا لە 48 گردبووەوەدا دووانیان بەهێز بڵاوە پێكراوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
تۆڕی هاوپەیمانی 19 لە بڵاوکراوەیەکیدا پەیوەست بە
گردبوونەوەو خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ بڵاویکردەوەو رایەگەیاند،
"لە بەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرڤدا، وەك بەندێكی سەربەخۆ گوزراشت لە
مافی ئازادی رادەربڕین دەكات كە تیایدا هاتووە، "هەموو كەسێك مافی ئازادی بیروڕا
و ڕادەربڕینی هەیە، مافەكەش بریتییە لە هەڵگرتنی بیروڕای خۆی بەبێ دەستوەردان، و گەڕان
یان وەرگرتنی زانیاری و بیرۆكە و گواستنەوەیان، لە ڕێگەی میدیاوە، بەبێ گوێدانە هەر
ئاستەنگێك."
هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە و دەڵێت، "تۆڕی هاوپەیمانی
19، بە ئامانجی چاودێریكردن و پێشخستن و پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی
كوردستانی عێراق كار دەكات وەك لە مادەی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە
یەكگرتووەكاندا هاتووە."
ئاماژەی بەوەش کرد، "خۆپیشاندان و گردبونەوەی مەدەنی
ئاشتیخوازان مافێكی سەرەتایی هەموو هاوڵاتییەكە، یەكێكە لە ئامرازەكانی دربربڕینی
بیروڕا لە سۆنگەیەوە چالاكیی هاوڵاتیان لە دەربڕینی داخوازییەكانیان."
لەگەڵ ئەوەشدا تۆڕی هاوپەیمانی 19، بۆ مانگی كانوونی دووەمی
2025 لە بارەی گردبوونەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و
فەرمانبەران ئەماژەی بەوەداوە، "لە مانگی كانونی دووەمی 2025 لە هەرێمی
كوردستان 48 گردبونەوەو خۆپیشاندان، نارەزایەتی، كۆنگرەی رۆژنامەوانی و بایكۆت و
مانگرتن ئەنجامدراوە."
لە ریزبەندییەکەدا بەم شێوەیەی خوارەوەدا هاوتووە:
یەك جار گازی فرمێسك رێژ بەكار هێنراوە و دوو جاریش بە زەبری
هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كردووە.
لە تەواوی خۆپیشاندانەكاندا 15 كەس( نافەرمی) دەستگیركراون.
دەزگاكانی میدیا لە زۆربەی جاردا كۆنگرەی رۆژنامەوانیان
بۆ رێكخستوون.
لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان:
سلێمانی: 19
هەولێر: 12
ئیدارەی گەرمیان: 7
ئیدارەی راپەڕین: 5
هەڵەبجە:4
دهۆك:1
جۆری نارەزایەتییەكان:
گردبونەوە و نارەزایەتی: 38
خۆپیشاندان و داخستنی شەقام: 5
هەڵدانی خێمەو مانگرتن: 3
بایكۆت: 2
بابەتی نارەزایەتییەكان:
موچە و شایستە داراییەكانی مامۆستاو فەرمانبەران: 12
خزمەتگوزاری: 11
دامەزراندن: 4
هاتوچۆ و رێگاو بانەكان: 4
مافی رۆژنامەنووسان : 2
خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان: 1
مافی ژنان و منداڵان: 1
ئەوانی تر: 13
ئەوەش لە کاتێکدایە، تۆڕی هاوپەیمانی 19 لە مانگی نیسانی
ساڵی 2024 دامەزراوە، پێك دێت لە كۆمەڵێك داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، رێكخراوەكانی
كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەكانی میدیا، لە هەرێمی كوردستان، كاردەكات، بۆ چاودێری
و بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین، ناوی تۆڕەكە لە بەندی 19 لە جاڕنامەی
گەردوونی مافی مرڤەوە، وەریگیراوە.
هاوکات، ئەم تۆڕە لەگەڵ داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، رێكخراوەكانی
كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەكانی میدیا،كاردەكات، بۆ چاودێری و بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادیڕادەربڕین.
AM:10:14:03/02/2025
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت