شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و رووداوه كرد كه كاتژمێر 7:15 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی شوباتی 2025 له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له ناو كۆمپانیای داناغاز له ناحیەی قادركه‌ره‌م له پارێزگای سلێمانی روویدا و به‌هۆیه‌وه ئاگرێكی بچووك له نزیك تانكی سووته‌مه‌نی كه‌وته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه رووداوه‌كه زیانێكی مرۆیی و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كار و به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كه نه‌بووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو سودانی كه هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی ته‌كنیكی كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری رووداوه‌كه.
ده‌شڵێت: "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام بوو له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ییه مه‌یدانییه‌كانی یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه له سلێمانی و كه‌رته‌كانی چوارده‌وری بۆ زانینی ورده‌كاری ئه‌و رووداوه".
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئابووری وڵات و زیانگه‌یاندن به بژێوی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك هه‌وڵێكه هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كاته ئامانج و هێزه ئه‌منییه‌كانمان ڕێگه به‌م كارانه ناده‌ن و به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه ده‌كه‌ن.
PM:11:16:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 4000
جار خوێنراوه‌ته‌وه