دژه‌تیرۆر زانیاری ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له كاتژمێر 07:05ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هێرشێكی درۆنی خۆكوژ ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كرا، كه ده‌كه‌وێته سنووری چه‌مچه‌ماڵ".
دژه‌تیرۆر ده‌ڵێت: "به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، درۆنه‌كه له ناوچه‌ی به‌شیره‌وه ئاراسته كراوه و له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیا و یاساشكێنه‌كانه‌وه جێبه‌جێ كراوه".
ده‌شڵێت: "هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دواوه نه‌بوو و كێڵگه‌كه و كۆمپانیای دانه‌غاز به ته‌واوی پارێزراون".
دژه‌تیرۆر راشیگه‌یاندووه كه "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دڵنیایی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان كه به وردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پێشێلكارییه ده‌كه‌ن و هه‌ر زانیارییه‌كی نوێ له‌م باره‌یه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
PM:08:49:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت