مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی ده‌رباره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای بودجه راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێشوازیی له ده‌نگدان له سه‌ر هه‌مواری یاسای بودجه‌ی فیدراڵ ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "هیوادارین ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "پێشوازیی له ده‌نگدانی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌ر هه‌مواری یاسای بودجه‌ی فیدراڵ ده‌كه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین هاوكاربوون له سه‌رخستنی هه‌مواركردنه‌كه. هه‌روه‌ها سوپاسی تیمی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كه‌ین بۆ كاركردن له‌پێناو دانانی میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه".
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌ی هه‌مواركردنی یاسای بودجه، ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی دیكه و پابه‌ندبوونی حكومه‌تی فیدراڵ به ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
PM:08:38:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت