عەلی حەمە ساڵح: سبەی مووچەی مانگی یەک خەرج دەکرێت
وێستگەنیوز_
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، سبەی مووچەی مانگی یەك خەرجدەكرێت، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بڕیار لەسەر بودجەی 2025 و مووچەی هەرێم دەدات، دەبێت سۆمۆ نەوتی هەرێم بفرۆشێت.
لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک، عەلی حەمە ساڵح رایگەیاندووە، بۆ هەر بەرمیلێك عێراق 16 دۆلار خەرجدەكات، تاوەكو لە دوو مانگدا لیژنەی پسپۆڕ خەرجیی كردارەكی دیاریدەكات و رێژەی 50%ـی داهاتی فیدڕاڵی دەگەڕێتەوە بەغدا، كە 25% كۆی داهاتی هەرێمە كەواتە لە نزیك چوار ترلیۆن دەبێت یەك ترلیۆن بگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "عێراق مووچە و پارەی پڕۆژە و خەرجییەكان دابین دەكات كە نزیكەی 15 ترلیۆنە، سێ ترلیۆنی داهاتی ناوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە".
PM:08:49:01/02/2025
ئهم بابهته 6928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت