تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە منبجی سووریا چەندین قوربانی لێدەکەوێتەوە
وێستگەنیوز_
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری منبجی سووریا تەقییەوە و لە ئەنجامدا 9 کەس کوژران و 15ـی دیکەش برینداربوون.
ئەمرۆ شەممە 1ـی 2ـی 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە شاری منبج لە باکووری سووریا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، بەو هۆیەوە 9 چەکداری گرووپەکان کە بە "سوپای نیشتمانی"ـی وڵاتەکە ناسراون، کوژران و 15ـی دیکەشیان برینداربوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەقینەوەکە لە نزیک شوێنی سەربازیی ئەو گرووپە چەکدارانە لە شاری منبج ڕوویداوە، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراون هەیە بەهۆی سەختی برینی زۆرێک لە بریندارەکان.
PM:07:31:01/02/2025
ئهم بابهته 1376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت