پۆلیسی دارستانی سلێمانی: بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دوو راوچی دەستگیرکران


وێستگەنیوز_

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دوو راوچی لە سنووری قەرەداغ دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ بە هاوبەشی لەگەڵ (لیوای یەکی سکرتاریەت) بۆ سنووری گوندی (بانی خێڵان)ی سەر بە قەزای قەرەداغ دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توانراوە دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و چەندین کەرەستەی راوکردنی باڵندەی کێویدا بگیرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.


PM:06:05:01/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت