بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئەسانسۆرێك لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی دهۆک؛ چەند کەسێک برینداربوون


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ شەممە 1ـی 2ـی 2025، لە پارێزگای دهۆک ئەسانسۆرێك کەوتە خوارەوە و چەند کەسێکیش بەهۆیەوە برینداربوون.

مەتین جەمیل، وتەبێژی گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاندووە، کاتژمێرێک پێش ئێستا، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئەسانسۆرێک لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبووەکان لە گەڕەکی ئیتیتێ، شەش کەس  برینداربوون  و گەیندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئازادی لە دهۆک و ئێستا تەندروستییان جێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکەکانن.

دەوترێت، ئەو کەسانەی لەنێو ئەسانسۆرەکە دابوون، بە رەگەز عەرەبن و لەکاتی بەکارهێنانیدا، ئەسانسۆرەکە لە نهۆمی هەشتەمەوە کەوتووەتە خوارەوە.


PM:05:28:01/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو