بارینی به‌فر و باران له هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، ده‌شڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه".
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌بارینی باران و ماوه درێژی كه‌شێكی وشك له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان كۆتایی ئه‌م ھه‌فته‌یه رۆژی پێنجشه‌مه 6/2/2025 كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی جه‌مسه‌ری له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان درێژده‌بێته‌وه".
ده‌شڵێت: "شه‌پۆلێكی مامناوه‌ندی به‌فر و بارانبارین ناوچه شاخاویه‌كان و به لاوازی و پچڕ پچڕی بارانبارین شار و ناوچه نزمه‌كانیش ده‌گرێته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "شه‌پۆله‌كه بارسته ھه‌وایه‌كی ساردیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت به‌ھۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌نزیكه‌ی 7 تا 10 پله‌ی سه‌دی نزمده‌بێته‌وه و به‌فر له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه‌كان له‌به‌رزی 1100 مه‌تر له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه ده‌بارێت".
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاند كه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله تا ئێواره‌ی رۆژی دواتر ھه‌ینی 7/2/2025 به‌رده‌وامی ئه‌بێت و پاشان كۆتای پێدێت به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما له‌رۆژانی دواتردا به‌نزمی ئه‌مێنێته‌وه و كه‌ش سارده‌بێت.
AM:11:20:01/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 7328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت