سۆمەریە نیوز: بكوژی باوك، مام، پور و براكانی موقتەدا سەدر لە هەولێر نیشتەجێبووە
وێستگەنیوز_
كەناڵی سۆمەرییە نیوز، لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بڵاویكردووەتەوە: "سەعدون سەبری جەمیل جومعە ئەلقەیسیە، لە دایكبووی 1947ـە و نیشتەجێی شاری هەولێر بووە، بكوژی محەممەد باقر سەدر و بنت ئەلهودای خوشكیەتی و بەدەستی خۆی تاوانەكەی ئەنجامداوە."
بەگوێرەی سەرچاوەكە، "تاوانكارەكە پۆستی گرنگی هەبووە و لە سەدامی رژێمی بەعسدا بەڕێوەبەری ئاسایشی بەسرە، نەجەف و كوەیتیش بووە لەكاتی داگیركردنیدا، بە "عەمید زوهێر" ناسراوە، هەر ئەویش بەرپرس بووە لە گوللـەبارانكردنی بازرگانە عێراقییەكان لە سەردەمی گەمارۆی ئابووریدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە: هاوكارەكەشی ناوی عادل ئیبراهیمە، ئەو محەممەد باقر سەدر و خوشكەكەی بردووە بۆ ناوچەیەك كە ئێستا ناسراوە بە بسمایە، لە باشوری بەغدا.
هاكات ئەوەشی ئاشكراكردووە، ناوبراو سەرپەرشتی كوشتنی (محەممەد محەممەد سادق سەدر و دوو كوڕەكەی، باوك و براكانی موقتەدا سەدر) كردووە.
لەدوای روخاندنی رژێمی بەعسەوە لە ساڵی 2003، ناوبراوە هەڵهاتووە بۆ سووریا و ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ حاجی ساڵح، دواتر لە مانگی شوباتی 2023ـدا، گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و لە هەولێر نیشتەجێبووە.
PM:10:50:31/01/2025
ئهم بابهته 1564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت