رێباز حەملان: ئەوەی لە کۆبوونەوەی سبەی لەسەری رێکدەکەوین دەبێتە بنەما بۆ هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ
وێستگەنیوز_
رێباز حەملان رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم و بەغداد ئیجابی بووە، ئەوەی لەبارەی مووچەوە رێکدەکەوین لەسەری دەبێتە بنەمای هەر 12 مانگەکە
رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێمی کوردستان و بەغدا باس لە لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینی کرا، لەسەر لیستی خانەنشینی تێبینییەک هەبوو لەسەر ئەوەی ئەوەی لە رابردوودا حکومەتی هەرێم خانەنشینی کردوون لەسەر خەرجی خۆی بووە، ئەوانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە سبەینێش بەردەوامی دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو تێبینیانەی کە هەبوون سبەینێ چارەسەری بکەن و بگەینە رێکەوتن.
جەختیشیکردەوە، بە گشتیی کۆبوونەوەکە ئیجابی بوو، ئەوەی سبەینێ لەسەر رێکدەکەوین دەبێتە بنەما بۆ هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ.
PM:07:26:31/01/2025
ئهم بابهته 1540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت