کۆبوونەوەی هەردوو شاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا کۆتایی هات
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ هەینی 31ـی 1ـی 2025، کۆبوونەوەی هەردوو شاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا کە بە سەرپەرشتی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بەرێوەچوو، لەسەر پرسی مووچە و بودجە کۆتاییهات.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا وتی لەگەڵ بەرپرسان "باسمان لە کێشەکانی خشتەی فەرمانبەران و خانەنشینانمان کردووە. کۆبوونەوەکە لە کەشێکی زۆر ئەرێنی بەڕێوەچوو. ئومێدەوارین سبەی تەواو ببێت و بۆ یەکشەممە پارە بنێردرێت؛ و مووچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت."
بڕیار وابوو، کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا، لە ماڵی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی ئەندامانی هەردوو شاندەکە، شوێنی کۆبوونەوەکە بۆ هوتێل بەغدا گۆڕدرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لەسەر یەکلاییکردنەوەی سێ پرس بووە.
1- کۆی ئەو بڕە پارەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ 12 مانگی ساڵی 2025 پێویستیەتی بۆ مووچەی فەرمانبەران.
2- جیاکردنەوەی لیستی خانەنشینی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەبن، وەرگرتنی پاداشتی 12مانگی خانەنشینی.
3- ئامادەکردنی تەرازوی پێداچوونەوەی مووچە مانگی 12 ساڵی ڕابردووە.
PM:04:30:31/01/2025
ئهم بابهته 3452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت