ده‌ستپاكی عیراق راگرتنی ئینته‌رنێتی كۆڕه‌ك تیلیكۆمی راگه‌یاند
وێستكه‌نیوز-
لیژنه‌ی ده‌سپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتووبوون له راگرتنی تۆڕی ئینته‌رنێتی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌هۆی نه‌دانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه شایسته‌ی دارایی حكومه‌تی عیراقه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێتی كۆڕه‌ك تیلیكۆم راده‌گرێت.
زیاد جەنابی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق له‌وباره‌وه رایگەیاند كه خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆممان راگرت، لەبەر ئەوەی ( ملیارێك و 300 ملیۆن) دۆلار قەرزاری حكومەتی عێراقەو نەیداوەتەوە.
لای خۆیه‌وه د.یوسف کیلابی ئەندامی لیژنەی ده‌ستپاكی پەرلەمانی عێراق وتی: "بە بریاری سودانی ئینتەرنێتی کۆڕەک له 15 پارێزگای عێراق وەستاوە بەهۆی نەدانی 1.3 ملیار قەرزی حکومەتی فیدڕاڵی".
لیژنه‌كه باسی له‌وه كردووه كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران داوای لێكردوون ئه‌و بابه‌ته به خێرایی یه‌كلابكرێته‌وه و پاڵپشتی راپۆرته‌كانی لیژنه‌كه‌ی كردووه.
پێشتریش به‌هۆی راده‌ستنه‌كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له ئه‌ستۆیدایه، حكومه‌تی عێراق سزای كۆمپانیاكه‌ی دا و په‌یوه‌ندییه‌كانی به هێڵه‌كانی تره‌وه راگرت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له ساڵی 2023 ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان چوار بڕیاری به‌رامبه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ركرد، له‌وانه‌ش راگرتنی كڕین و فرۆشتنی سیمكارتی كۆمپانیاكه و راگرتنی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان به‌شداربووانی كۆمپانیاكه و كۆمپانیاكانی تری په‌یوه‌ندی.
PM:01:40:31/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت