كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و هه‌رێم ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز-
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له به‌غدا ده‌ستیپێكرد و بڕیاره ئه‌مڕۆ چه‌ندین بابه‌تی جێی مشت‌ومڕ له‌باره‌ی مووچه یه‌كلاببنه‌وه.
پێشتر راگه‌یه‌ندرا كه به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و عێراق بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی مووچه‌ی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ئاماده ده‌بن و تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی په‌یوه‌ست به مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و ئاسته‌نگه‌كان بكه‌ن.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه، شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبۆوه به ئامانجی تاووتوێكردنی پرسی هه‌مواری ماده‌ی 12ی یاسای بودجه بوو كه تایبه‌ته به شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی باسی گرنگیی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی عێراق پشتگیریی ئه‌و بڕگه‌یه ده‌كات و داوا ده‌كات فراكسیۆنه‌كان هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌یه، تاوه‌كو ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان پاڵپشتی داواكارییه‌كه‌ی سودانییان كردووه و پشتگیریی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه كردووه.
PM:01:11:31/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت