ماكرۆن بۆ نێچیرڤان بارزانی: به بایه‌خێكی زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم ده‌ڕوانین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌وی ڕابردوو، پێنجشه‌ممه 2025/1/30 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشت و ده‌ر‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێشهاته‌كانی سوریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی گفتوگۆی هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به گرنگ بۆ سه‌قامگیریی عێراق له قه‌ڵه‌م دا".
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و ڕۆڵی دۆستانه‌ی فه‌ره‌نسا و ماكرۆن له یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "گه‌لی كوردستان هه‌رگیز هاوكارییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌بیر ناكات".
لای خۆیه‌وه ماكرۆن جه‌ختی له به‌رده‌وامیی پشتگیریی فه‌ره‌نسا له عێراق و قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فه‌ره‌نسا به بایه‌خێكی زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانیی له‌پێناو سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا، كرد.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ماكرۆن پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی له نێچیرڤان بارزانی كرد و تیشكیان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی مافه‌كانی پێكهاته‌كان له عێراق و سوریا و داكۆكییان له پاراستنی مافه‌كانی كورد له سوریا كرده‌وه و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌شیان، تاوتوێ كرد.
AM:09:44:31/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت