وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حزبێكی تری هه‌رێم كۆبۆوه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له پلاتفۆڕمی (X) رایگه‌یاند كه نوح یه‌ڵماز جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوو وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
هاوكات مه‌كته‌بی رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هیچ زانیارییه‌كی له‌وباره‌وه رانه‌گه‌یاندووه و ته‌نانه‌ت هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌شی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
پێشتریش نوح یه‌ڵماز له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كۆبووه‌وه.
PM:10:55:30/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت