دژه‌تیرۆر: درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌ هه‌ولێر كه‌وته‌خواره‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
دژه‌تیرۆری‌ كوردستان (پارتی‌) كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌ سنووری‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئاراسته‌ی كه‌مپی ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كرابوو.


دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ كورتدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی كانوونی دووه‌می 2025، كاتژمێر 17:40، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو ئاراسته‌ی كه‌مپی ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ بناری چیای كۆڕه‌ك له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرا".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "درۆنه‌كه‌ ئامانجی خۆی نه‌پێكا و تێكشكا و كه‌وته‌ خواره‌وه‌، هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌".


PM:08:24:30/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو