Human Rights Watch: پێده‌چێت هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا تاوانی جه‌نگیان دژی كورد ئه‌نجام دابێت
وێستگه‌نیوز-
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (Human Rights Watch) رایگه‌یاند كه هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا له سوریا بۆ سه‌ر ئه‌مبولانسێكی مانگی سووری كوردی پێده‌چێت تاوانی جه‌نگی بێت و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌نقه‌ره ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام بدات و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و تاوانانه بكات.
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات كه له 18ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ هێرشێكی ئاسمانی هێزی سوپای نیشتیمانی سوریا (SNA) كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێت، ئه‌مبولانسێكی مانگی سووری كوردی له ڕۆژئاوا كردوه‌ته ئامانج.
به پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه، پێده‌چێت ئه‌م هێرشه تاوانێكی جه‌نگی بێت. شایه‌تحاڵان ڕایانگه‌یاندووه هێرشه‌كه ئامبولانسێكی كردۆته ئامانج كه هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی گواستوه‌ته‌وه كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌و هێزانه‌وه بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له به‌نداوی تشرین برینداربووه.
له هێرشه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌دا شه‌ش هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدكران كه یه‌كێكیان ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی كورد بوو و لانیكه‌م 16 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌كاونتێكی سه‌ر به سوپای نیشتمانی سوریا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كامێرای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بڵاو كردوه‌ته‌وه كه هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی به‌نداوی تیشرین پیشان ده‌دات و نووسیوێتی به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ڕێكخراوه نه‌یتوانیوه پشتڕاستی بكاته‌وه كه ئایا هێرشه‌كان له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه ئه‌نجام دراون یان سوپای نیشتمانی سوریا كه توركیا پاڵپشتیان ده‌كات.
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا خۆپیشانده‌ران له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین كۆبوبوونه‌وه بۆ ڕێگریكردن له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، چونكه نیگه‌رانی هه‌بوو له‌وه‌ی به‌نداوه‌كه بڕووخێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، له ماوه‌ی مانگی یه‌كدا لانیكه‌م چوار هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی توركیا و یاخیبووان بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی له نزیك به‌نداوی تشرین بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 20 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 120 هاووڵاتی كورد.
هیبا زه‌یه‌دین، لێكۆڵه‌ری باڵای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی سوپای نیشتمانی سوریا و توركیا شێوازێكی ڕوون و پڕ له كێشه‌ی هێرشی نایاسایی‌یان له دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كه‌ره‌سته‌ی مه‌ده‌نی نیشانداوه و ته‌نانه‌ت وا دیاره كه به‌م بۆنه‌شه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. توركیا وه‌ك پشتیوانی سه‌ره‌كی سوپای نیشتمانی سوریا ئه‌ركی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كۆنتڕۆڵی ڕه‌فتاره خراپه‌كانی ئه‌و هێزانه بكات یان مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ده‌ستی له‌و تاوانانه‌دا تێكه‌ڵ بێت".
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ دوو به‌شداربووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی 18ی مانگی یه‌ك و شۆفێری ئه‌مبولانسه‌كه ئه‌نجامداوه. رێكخراوه‌كه ڤیدیۆكانی هێرشی سه‌ر خۆپیشانده‌رانی به‌نداوی تیشرینی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه له نێوان كاتژمێر 1 بۆ 2ی پاشنیوه‌ڕۆ ڕوویداوه. به پشتبه‌ستن به سێ ڤیدیۆ و لێدوانی شایه‌تحاڵه‌كان، ڕێكخراوه‌كه نه‌یتوانی هیچ ئامانجێكی سه‌ربازی له نزیك شوێنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه ده‌ستنیشان بكات.
ئارمانج محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 37 ساڵ، خه‌ڵكی قامیشلۆ به ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی ڕاگه‌یاندوه "ئێمه چووبووینه به‌نداوی تشرین بۆ ئه‌وه‌ی دژی له‌شكركێشی توركیا و گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا خۆپیشاندان بكه‌ین بۆ به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌مان و داوای كۆتاییهێنان به هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئاو، كاره‌با، و ژێرخانی ناوچه‌كه بكه‌ین" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئێمه گۆرانی كوردیمان ده‌وت و سه‌مامان ده‌كرد، هه‌روه‌ها ژنان و منداڵان و به‌ساڵاچووانیش ئاماده‌ی چالاكییه‌كه بوون و هیچ هێزێكی سه‌ربازی و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له شوێنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه نه‌بوون. خۆپیشانده‌ران نزیكه‌ی پێنج كیلۆمه‌تر له هێڵی پێشه‌وه دوور بوون".
ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له كه‌ناڵێكی تێلێگرامی چه‌كدرانی سه‌ر به توركیا بڵاوكراونه‌ته‌وه و له لایه‌ن ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤه‌وه پشتڕاستكراونه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خه‌ن كه دوو ته‌قه‌مه‌نی له ئاسمانه‌وه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و به‌ر قه‌ره‌باڵغییه‌ك كه له ژن و پیاو پێكهاتووه، له به‌نداوی تیشرین ده‌ته‌قێته‌وه. ئه‌وان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌رده‌بڕی و سه‌مای نه‌ریتی كوردی‌یان ده‌كرد. له ژێرنووسی یه‌كێك له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا هاتووه "فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار پیرۆزبایی و هیوای خۆشی ده‌نێرێت بۆ ئاهه‌نگه‌كانی هێزه‌كانی دیموكرات له به‌نداوی تشرین".
ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی دوای هێرشه‌كه له سۆشیال میدیاشدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خه‌ن كه خۆپیشانده‌رانی بێ چه‌ك به‌په‌له به هانای برینداره‌كان و ئه‌و كه‌سانه ده‌چن به ئامانج گیراون
ژیان خه‌لیل په‌یامنێر و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ژن تیڤی كه خه‌ریكی وێنه‌گرتنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوو، وتی: "دیمه‌نێكی ترسناك و وه‌سفنه‌كراو بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "پێش بۆردومانه‌كه هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته نه‌دراوه و هێرشه‌كه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دڕندانه بووه و دووجار راسته‌وخۆ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كردۆته ئامانج".
حكوومه‌تی توركیا هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی له به‌نداوی تیشرین خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنن.
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ قسه‌ی له‌گه‌ڵ شۆفێرێكی ئه‌مبولانسی مانگی سووری كورد كرد كه دوای هێرشی به‌نداوه‌كه ره‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌كه كرابوو. ئه‌و شۆفێره ڕایگه‌یاندوه "له ڕێگای به‌نداوه‌كه، ته‌نها پێش گوندی هۆریا كه نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له به‌نداوه‌كه‌وه دووره، ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی ئاماژه‌ی پێكردین كه بوه‌ستین و وتی كچێكی برینداریان له‌گه‌ڵدایه".
به گوته‌ی ئه‌و شوفێره ئه‌و كچه برینداره‌ی كه به وته‌ی خۆی له هێرشه‌كه‌ی به‌نداوی تشرین بریندار بووه، گواستووه‌ته‌وه بۆ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ی سواری ئه‌مبولانس بوومه‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان لێیداین و ته‌قینه‌وه‌كه وایكردووه ده‌رگای ئه‌مبولانسه‌كه بكرێته‌وه و په‌نجه‌ره و ده‌رگاكانی بشكێت".
له مانگی دوازده‌ی ساڵی 2024ه‌وه به‌نداوی تشرین بووه‌ته شوێنی شه‌ڕه‌كانی نێوان توركیا و گرووپه چه‌كداره سورییه‌كانی له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌لاكه‌ی تر.
به‌گوێره‌ی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌نداوه‌كه له 10ی مانگی دوازده‌ی ساڵی رابردووه‌وه له‌كاركه‌وتووه، كاتێك له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا زیانی پێگه‌یشتووه و زیاتر له 413 هه‌زار دانیشتووی ناوچه‌كانی مه‌نبه‌ج و كۆبانی بێ ئاو و كاره‌با ماونه‌ته‌وه. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه كه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كارده‌كه‌ن.
هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد له سوریا له كۆتاییه‌كانی مانگی ده‌ی ساڵی ڕابردووه‌وه بووه‌ته هۆی پچڕانی ئاو و كاره‌بای ملیۆنان كه‌س. هێرشی دووباره بۆ سه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی گرنگیان له‌ناوبردووه، له‌وانه وێستگه‌كانی ئاو و كاره‌با، دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و وێستگه‌كانی غاز، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه و نانه‌واخانه و دامه‌زراوه ئاوییه‌كانی په‌ك خستووه.
هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و میلیشیا سوورییه‌كان كه توركیا پاڵپشتییان ده‌كات له ناوچه‌كانی باكوری سوریا كه توركیا داگیری كردوه، تۆمارێكی باشیان نییه له ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ. ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه كه سوپای نیشتمانیی سوریا و گرووپه‌كانی دیكه له نێویاندا ئه‌ندامانی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا، خه‌ڵكیان رفاندووه و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه، له‌وانه‌ش منداڵان. ئه‌و هێزانه له به‌رامبه‌ر توندوتیژی سێكسی و ئه‌شكه‌نجه‌دان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و خه‌ریكی دزی و تاڵانكردنی زه‌وی و ماڵ و زه‌وتكردن بوون.
به‌پێی یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی، یان (IHL)، لایه‌نه‌كانی ململانێكان ده‌بێت بریندار و نه‌خۆشه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و چاودێرییان بكه‌ن. ئه‌مبولانسه‌كانیش وه‌ك نه‌خۆشخانه‌كان پارێزبه‌ندی تایبه‌تیان هه‌یه. نابێت بكرێنه ئامانج ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕكه‌رانی دوژمنیش به‌كاربهێنرێن. پێویسته ئه‌مبولانس و ئۆتۆمبێله‌كانی تری گواستنه‌وه‌ی پزیشكی بپارێزرێن و له هه‌موو بارودۆخێكدا ڕێگه‌یان پێبدرێت كاربكه‌ن.
هه‌روه‌ها بینا و دامه‌زراوه گرنگه‌كانی وه‌ك به‌نداوه‌كان به‌پێی یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی پارێزراون. ئه‌م یاسایانه داوا ده‌كه‌ن كه به‌نداوه‌كان و دامه‌زراوه هاوشێوه‌كانیان به "چاودێری تایبه‌ت" له شه‌ڕدا بپارێزرێن بۆ ڕێگریكردن له دروستبوونی لافاوێكی مه‌ترسیدار كه ده‌توانێت ببێته هۆی قوربانییه‌كی زۆر له‌نێو هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیدا.
PM:07:14:30/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت