عه‌بدولخالق باپیری: سیستمی به‌رگریی ئاسمانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه، هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و سیستمی به‌رگریی ئاسمانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین ده‌كرێت، ده‌شڵێت: "مانگی 3 هێزه‌كانی 70 و 80 ده‌چنه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌بدولخالق بابیری، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر وتی كه ''پڕۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.''
وتیشی: "له مانگی سێی ئه‌م ساڵه‌وه، هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ـ به شێوه‌ی دوو فه‌رمانده‌یی (قیاده)ی ناوچه ده‌چنه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئێستا نزیكه‌ی شه‌ش فیرقه‌ی هاوبه‌ش پێكهێنراون و بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه و له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كه‌وتوونه‌ته كار. ئاماده‌كاری بۆ پڕۆسه‌كه دوو مانگی پێویسته و گه‌لێك خێرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌پێی ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه‌ی كه دانراوه، به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی چاكسازی، رێكخستنه‌وه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه زۆرباش به‌ڕێوه‌چووه و گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی".
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌ر له ساڵی 2026، كۆتایی به پڕۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بهێنرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكرد كه "هاوكاریی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه و تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك نییه كه رێگری له ناردنی بكرێت یان به‌رده‌وام نه‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ساڵی 2023، كۆنگرێسی ئه‌مریكا كاری له‌سه‌ر پێدانی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ماده‌كه له چوارچێوه‌ی تاووتوێكردنی بودجه‌ی به‌رگری بۆ ساڵی 2024 تێپه‌ڕێندرا.، عه‌بدولخالق بابیری رایگه‌یاند كه "هه‌موو ورده‌كارییه‌كان هه‌ن، [سیستمه به‌رگرییه‌كان] نه‌هاتوون، به‌ڵام دێن".
PM:06:25:30/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت