منداڵێكی 2 ساڵان به‌ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا


وێستگه‌نیوز-
هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ناو شاری كه‌لار نزیك گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی جۆری شێلانه‌وه‌، منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان گیانی له‌ده‌ست دا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووچۆی‌ گه‌رمیان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵانی شێلا و به‌سه‌ختی برینداریكرد، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ ئێستادا تیمی هاتووچۆ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌ به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكار و چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌.


PM:04:42:30/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو