قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد، راشیگه‌یاند كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ وتووێژكردن ده‌رباره‌ی پرسی مووچه و بودجه.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له پاتریك دۆرێل، باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه تاوتوێ كران.
له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی پێنجشه‌مه (30/1/2025) به ئاماده‌بوونی یان برێم، كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، باس له دواین گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و به تایبه‌تیش دۆخی سوریا كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه كه بۆ سه‌قامگیركردنی سوریا و ناوچه‌كه، پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه سورییه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ن تا هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته به‌شداربن له داڕشتنه‌وه‌ی سیستمی نوێی سوریا و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان به تایبه‌تیش پێكهاته‌ی كورد له سوریای نوێ‌دا گه‌ره‌نتی بكرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌ت. له‌مباره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تێكی كارا و به‌هێز و یه‌كگرتوو له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه بێت تا بتوانێت وه‌ڵامده‌ری داواكارییه‌كانی هاوڵاتییانی كوردستان بێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. له‌مباره‌یه‌شه‌وه جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه. جێگری سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات و هیوای خواست ئه‌و وه‌فده بتوانێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بگاته رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پرسی بودجه و موچه.
PM:04:23:30/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت