كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سودانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆتاییهات
وێستگه‌نیوز-
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان تایبه‌ت به چه‌ند پرسێك له‌نێویان هه‌مواری یاسای بودجه كۆتاییهات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆبۆوه.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگه‌یاند كه "كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیران بووه و سه‌رۆك و نوێنه‌ری ئه‌و فراكسیۆنانه به‌شدارن كه له به‌غدا بوون".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه؛ تاووتوێكردنی پرسی هه‌مواری ماده‌ی 12ی یاسای بودجه بوو كه تایبه‌ته به شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی باسی گرنگیی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كردوه و رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی عێراق پشتگیریی ئه‌و بڕگه‌یه ده‌كات و داوا ده‌كات فراكسیۆنه‌كان هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌یه، تاوه‌كو ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان پاڵپشتی داواكارییه‌كه‌ی سودانییان كردووه و پشتگیریی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه كردووه.
بڕیار بوو له كۆبوونه‌وه‌ی 21ـی كانوونی دووه‌می 2025، په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه بدات، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ری، دواخرا.
هه‌مواره‌كه له ماده‌ی 12ـی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان، گواستنه‌وه و راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه 16 دۆلاری وه‌كو تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی به‌رمیلێك نه‌وت دیاریكردووه، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تیی راوێژكاری، نرخێكی خه‌مڵێندراو دیاری ده‌كات، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بكات.
PM:10:50:29/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 6600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت