گۆڕانكاری له ده‌رهێنانی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێلدا ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه سیسته‌مێكی نوێ بۆ ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه پارێزگاریی زیاتر بۆ مافی خاوه‌نه‌كانیان دابین ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێمن میرانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئه‌م سیسته‌مه دیجیتاڵییه نوێیه بۆ ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، سه‌ره‌تا له پارێزگای دهۆك، دواتر له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و پاشان له ئیداره سه‌ربه‌خۆكان جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه دیجیتاڵییه نوێیه ئه‌وه‌یه كه (ساڵیانه)كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ساخته ناكرێت، چونكه ساڵیانه گرنگتره له مۆڵه‌تی شۆفێری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به خاوه‌ندارێتییه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله نه‌پارێزرێت كه هاووڵاتی به ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی ده‌یكڕێت، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌باشی ئه‌و ئۆتۆمبێله نه‌پارێزرێت، ئه‌وه ڕه‌نگه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ئاسانی فێلی لێ بكرێت."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "ئه‌م سیسته‌مه نوێیه په‌یوه‌سته به وێنه‌گرتنی په‌نجه‌مۆری ده‌ست و چاوی خاوه‌نی ساڵیانه‌كه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانه‌وه زانیاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی ساڵیانه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هاووڵاتیان ده‌توانن به‌شێك له‌هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگرتنی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبیل له ماڵه‌وه ته‌واو بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌فیڕۆدانی كات كه‌م ده‌كاته‌وه".
PM:04:36:29/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 32016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت