تورکیا بە ئامانجگرتن و گیان لەدەستدانی بەرپرسێکی یەپەگەی راگەیاند


وێستگەنیوز_

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا، شیراز عومەر کە بەرپرسێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بووە لە لایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)ـەوە کوژراوە.
 
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا دەڵێت: شیراز عومەر کە نازناوی 'سۆزدار عەفرین' بووە، لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کراوەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شیراز عومەر ئەندامی بەشی ئابووری و دارایی یەپەگە بووە و بەرپرسێکی هەیکەلەی رێکخراوەکە بووە؛ پاش کۆکردنەوەی زانیاریی ووردی هەواڵگریی، دەزگای میت توانی لە شەقامی مالیکییە-رومەیلان لە سووریا بیکاتە ئامانج. 

Turkish intelligence 'neutralizes' senior figure of PKK/YPG terror group in Syria


AM:11:08:29/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 4652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت