نه‌وه‌ی نوێ: ده‌رگای دانوستانمان به‌رووی پارتی و یه‌كێتی-دا داخست


وێستگه‌نیوز-
فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ده‌رگای دانوستانیان به‌رووی پارتی و یه‌كێتی-دا داخست و به‌شداری حكومه‌تی‌ نوێی‌ هه‌رێم ناكه‌ن.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ـی كانونی دووه‌مـی 25، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "به‌شداریی حكومه‌تێك ناكه‌ن كه‌ درێژكراوه‌ی هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و سیاسه‌تی 34 ساڵی رابردووه‌، بۆیه‌ ده‌رگای دانوستانمان به‌رووی پارتی و یه‌كێتی داخستووه‌ و به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین".

ده‌شڵێن، "ده‌توانین سبه‌ی مه‌سرور بارزانی بكه‌ینه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ ناكه‌ین و كێ ده‌یكات با بیكات".

فراكسیۆنی‌ نەوەی نوێ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "تەواوی ئەو پۆست و وەزارەتانە رەتدەکەینەوە کە بۆمان پێشنیاز کراوە".


PM:10:58:28/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 5160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت