وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له زاری فه‌رمانده‌ی گشتیی ڕاوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له عێراق بڵاویكرده‌وه كه "هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی كانوونی دووه‌می 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جه‌نه‌ڕاڵ هام، فه‌رمانده‌ی گشتیی ڕاوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له عێراق و شاندێكی سه‌ربازی یاوه‌ری كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به گرنگیه‌وه باسیان له دواین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان كرد به تایبه‌ت؛مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و شانه‌نوستووه‌كانی داعش له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه "چاكسازی و پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی فیرقه‌كاندا جێگیرده‌بن، به‌مه‌ش قۆناغێكی نوێی هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتیمانی دێته ئاراوه".
له‌باره‌ی بنیاتنانی دوو ناوچه‌یی سه‌ركردایه‌تیی وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن و ده‌مانه‌وێت به‌م نزیكانه هه‌ردوو ناوچه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌ستبه‌كاربن و فیرقه‌كانیش له چوارچێوه‌ی ناوچه سه‌ربازییه‌كاندا جێگیربكرێن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه كه "جه‌نه‌ڕال هام، دڵخۆشی خۆی ده‌ڕبری له به‌رامبه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها له قسه‌كانیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی دڵنیاكرده‌وه كه هاوكارییه دارایی و سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه "ریفۆرمی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی زۆر باشی بڕیوه، دڵنیاین ئیراده‌ی ئێوه بۆ چاكسازی ڕاسته‌قینه‌یه و ده‌تانه‌وێت پێشمه‌رگه ببێت به هێزێكی نیشتمانی له ناوچه‌كه‌دا، ئێمه‌ش له‌م پێناوه‌دا له‌گه‌ڵتان ده‌بین و پاڵپشتان ده‌بین".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ماركۆ روبیۆ وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا فه‌رمانی دا هه‌موو هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مریكا رابگیرێت، جگه له دابینكردنی بودجه بۆ ئیسرائیل و میسر.
PM:10:07:28/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 4932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت