ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستگیركردنی (5) تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش له سێ ئۆپراسیۆنی سه‌ركه‌وتوودا له‌ده‌وروبه‌ری سلێمانی توانییان (5) تیرۆریستی داعش ده‌ستگیربكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، هاتووه كه "له‌ماوه‌ی ڕۆژانی 19- 23-25/1/2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌چه‌ند ئۆپراسیۆنێكدا، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان توانییان (5) تیرۆریستی داعش له ده‌وروبه‌ری سلێمانی ده‌ستگیربكه‌ن".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "تیرۆریسته‌كان به‌ناوه‌كانی (ص. پ. ع.)، (و. ا. ر.)، (ص. س. ص.)، (م. ع. ح.) و (خ. ب. ع.) سه‌رجه‌میان داواكراوی دادگاكانی عێراق بوون".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "تیرۆریستان به‌مه‌به‌ستی خۆحه‌شاردان ڕوویان له ده‌وروبه‌ری سلێمانی كردبوو كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین خولی شه‌رعی و سه‌ربازیان بینیوه".
PM:09:19:28/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت