ئاری هه‌رسین: كێشەی موچە تەنها بە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی چارەسەر دەكرێت
وێستگه‌نیوز-
ئاری هه‌رسین كه به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستانه له سلێمانی پێیوایه كه كێشەی مووچە و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان تەنها بە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی چارەسەر دەكرێت.
ئاری هه‌رسین بۆ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن وه‌ك شه‌خسی خۆی ده‌ڵێت: "چاره‌سه‌ری كورد ئه‌وه‌یه یه‌كبگرێت و خۆی له عێراقی ره‌زاگران بپسێنێت و ده‌وڵه‌تی خۆی دروست بكات".
ده‌شڵێت: "هه‌رچی كێشه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هه‌یه له مه‌سائیلی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و سه‌ربازی یه‌ك كلیلی هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه. ئه‌وه چاره‌سه‌ری هه‌مووی ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "وه‌كو پارتی ئێمه حزبێكی نه‌ته‌وه‌یین، به‌ڵام باسكردن له ده‌وڵه‌ت بابه‌تێكی خه‌ته‌ره بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كه‌وێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاری هه‌رسین بكه‌وێت".
ئاری هه‌رسین پێیوایه كه "كه كورد عێراقی نییه و به‌زۆر لكێندراوین به عێراقه‌وه، به گه‌مه‌یه‌كی خه‌ڵكی بیانی ئاوایان لێكردووین و ئێستا ده‌بێت بۆ حه‌قی حۆت ده‌ست پان بكه‌یته‌وه له عه‌ره‌بێكی شۆڤێنی".
PM:08:57:28/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت