سندوقی خێرخوازی نه‌خۆشانی (تالاسیمیا)ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێری دزی و ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه‌ی سندوقی خێرخوازی نه‌خۆشانی (تالاسیمیا)ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێری دزی، ده‌ستگیر كرا.
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كه‌سێك هه‌ڵساوه به دزینی سندوقی خێرخوازی نه‌خۆشانی (تالاسیمیا) ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد".
پۆلیس ده‌ڵێت: "توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه هه‌ڵسابوو به دزینی ئه‌م سندوقه ده‌ستگیر بكه‌ین".
راشیگه‌یاند كه "له‌كاتی ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌پێی مادده‌ی (446)ی.س ڕاگیراوه.
PM:06:41:28/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت