بەیانیی ئەمڕۆ زنجیرە بوومەلەرزەیەک لە سنووری گەرمیان روویاندا
وێستگەنیوز_
بەیانیی ئەمڕۆ زنجیرە بوومەلەرزەیەک لە سنووری گەرمیان روویاندا، کە بەهێزترینیان 4.8 پلەی رێختەر بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 1ـی 2025، محه‌ممه‌د كه‌مال، شارەزای كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: 5 بوومەلەرزە تۆمارکراون، بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م، كاتژمێر 03:14 خوله‌ك بووە به گوڕی 3.4 پله‌ی رێخته‌ر له قووڵایی 15 کیلۆمەتر و چه‌قەکەی گوندی قۆره‌توو بووه له رۆژهەڵاتی گه‌رمیان.
دواتر لە كاتژمێر 04:02 بوومەلەرزەیەکی دیکە به گوڕی 4.8 پلەی رێخته‌ر له قووڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە کە چه‌قه‌كه‌ی نێوان قه‌سری شیرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سنووری په‌روێزخان بووه لە نزیك گوندی دۆڵی به‌گزاده، ئەمە بەهێزترینیان بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومه‌له‌رزه‌ی سێیه‌م پێی دەوترێت پاشله‌رزه، له كاتژمێر 04:11 خوله‌ك روویداوه به گوڕی 3 پله‌ی رێخته‌ر، له قوڵایی 13 کیلۆمەتر، چه‌قه‌كه‌ی نێوان گوندی قۆره‌توو و گوندی سه‌نگه‌ر بووه له رۆژهه‌ڵاتی كه‌لار.
بوومه‌له‌رزه‌ی چواره‌م، له كاتژمێر 04:13 روویداوه به گوڕی 2.8 پله‌ی رێخته‌ر له قووڵایی 9 کیلۆمەتر، چه‌قه‌كه‌ی گوندی قۆره‌توو بووه.
بوومه‌له‌رزه‌ی پێنجه‌میان، لە كاتژمێر 05:07 خوله‌ك روویداوە به گوڕی 3.1 پله‌ی رێخته‌ر له قووڵایی 12 کیلۆمەتر کە چه‌قه‌كه‌ی نێوان گوندی سه‌ید كه‌وه‌ن و گوندی قۆره‌توو بووه.
AM:08:29:27/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت